TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە .. سەرەڕای تەڵە بوونی تێکشکانی فڕۆکەکەی ئەمریکا ئێران دەبێ ٢٢٠ میلیۆن دۆلار تێچووەکەی بداتەوە

سارا
Yazar
📅 26 Haziran 2019 00:33

پەیامی کورد    ...     خستنە خوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا پیلانێکی زۆر زۆر بەهێز و داڕێژراو بوو .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمریکا ڕایگەیاند فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا تەڵەیەکی سایبری بوو .

ئەم پەیامە بۆ کەسانی شارەزا و تێگەیشتوو لە بواری سیاسەتی ڕۆژدا دەبێ زۆر زیرەکانە و جێگای تێڕامان بێ دوای خستنە خوارەوەی فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکەی ئەمریکا لە لایەن ئێرانەوە کە بە پیلانێکی زۆر تۆکمە ناو دەبردێت داوا لە ڕژیمی ئێران دەکرێت تێچووی ئەم فڕۆکە یەش بداتەوە .

تێد کرووز سێناتۆری کۆماری خوازەکان ، پڕۆژەیەکی ڕادەستی کۆنگرەی ئەمریکا کردووە و داوا دەکات بە پێی ئەم پڕۆژەیە کە ئاماژەی بۆ کردووە کۆمارین ئیسلامی ئێران دەبێ تێچووی تێکشکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەم ووڵاتە کە بە گۆژمەی ١٢٠ بۆ ٢٢٠ میلیۆن دۆلار ە لە شوێنی داراییە دەست بە سەر دا گیراوەکانی ئێران لە ئەمریکادا بۆ ئەم ووڵاتە بگەڕێندرێتەوە .

Paylas: