Cîhan
بەپەلە ... ١١٤٠ سەرباز و ١٣ فڕۆکە و ١٤ هێلیکۆپتەری ڕووسی لە سووریا کشانەوە
سەرۆکی ڕووسیا لەبارەی هەبوونی سەربازانی وڵاتەکەی لە سووریا ڕایگەیاند، “چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ١١٤٠ هەزار سەرباز و ١٣ فرۆکەمان لە سووریا کشاندووەتەوە”.
بەپێی هەواڵێکی سی ئێن ئێنی تورک، لە میانەی مەراسیمی دەرچوونی قوتابیانی سەربازی کرێملین ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا وتارێکی پێشکەش کرد و دەربارەی هەبوونیان لە سووریا ڕایگەیاند، “بەر لە چەند ڕۆژێک ١٣ فرۆکە، ١٤ هێلیکۆپتەر و ١١٤٠ سەرباز لە سووریا کشانەوە. هەموویان خاوەن ئەزموونن و تاقیکردنەوەیان بینیوە. ئێوە و هاورێکانتان سوود لە ئەزموونی ئەوان وەردەگرنەوە”.
هاوکات سەرۆکی ڕووسیا لە کانوونی یەکەمی ساڵی پار دیدارێکی لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا ئەنجامدا و ڕایگەیاند کە هێزەکانی ڕووسی لە سووریا دەکشێنەوە.