TR KU SO
FB X
Cîhan

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە کوێت: میلیشایەكی عێراقی هەڕەشەی بۆ ناردووین كە بنکەکانی ئەمریکا دەكەنە ئامانج

Navas Jan
Admin
📅 26 Ekim 2023 17:09

پەیامی کورد... باڵوێزخانەی ئەمریكا لە کوێت: میلیشایەكی عێراقی هەڕەشەی بۆ ناردووین كە بنکەکانی ئەمریکا دەكەنە ئامانج


باڵوێزخانەی ئەمریکا لە کوێت، ڕایدەگەیەنێت، هەڕەشەیان لەلایەن "میلیشیا"ی عێراقییەوە پێ گەیشتووە بۆ بە ئامانجگرتنی بنکە ئەمریکییەکان لە کوێت.

باڵوێزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، ٢٥ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٣ ئاگاداری و هەڕەشەکانی میلیشیایەکیان لە عێراق بەدەست گەیشتووە، کە دەیانەوێ بنکەكانی ئەمریكا لە کوێت بکەنە ئامانج.

باڵوێزخانەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "چالاکییەکانی ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکانی كوێت تەنیا بۆ كارە سەرەتایی و فەرمییەکان سنووردار كراوە."

پێشتر، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە عێراق ڕووبەڕووی ١٠ هێرشی مووشەکی بوونەتەوە، کە لەلایەن میلیشا عێراقییەكانەوە ئاراستەیان كراوە

Paylas: