TR KU SO
FB X
Cîhan

بڕیاری گرینگی کەنەدا سەبارەت بە فڕۆکە تێکشکاوەکەی ئۆکراینا

سارا
Yazar
📅 18 Ocak 2020 01:04

پەیامی کورد    ...  ووڵاتی کەنەدا بڕی ٢٥ هەزار دۆلارو ئیقامەتی هەمیشەیی دەداتە بنەماڵەی قوربانیانی فڕۆکە تێکشکاوەکەی ئۆکراینا کە بە دەستی ئێران کوژران

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ، جاستن ترۆدۆ ، بۆ بنەمالەی قوربانیانی ئێرانی کەنەدی ، نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی و هەروەها بڕی ٢٥ هەزار دۆلاری بۆ دەستەبەر کردنی پێداویستییەکانی دابین دەکات 

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە پرێس کۆنفراسێکی گشتی دا ڕایگەیاند :

لە کەنەدا خەڵک پێکەوە کۆ بوونەوە تاکوو یادی قوربانیانی تێکشکانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە بەرز ڕابگرن ، ئەمە ڕووداوێکی تراژێدی نەتەوەیی بوو .

- بۆ بنەماڵەی قوربانیان بڕە پارەیەک بۆ ئەنجامدانی کارەکانی شاردنەوەی خۆشەویستانیان دابین دەکەین و ئێران دەبی باجی ئەمە بدات

-هەر کەسێک پێویستی بە محامی بێت بۆ ڕاوێژ پیکردن ، بە بێ بەرامبەر ئەوە بۆی دەستەبەر دەکرێت .

- لەگەل بیمە بۆ پاڵپشتی کردن لە بنەماڵەی قوربانیان هەماهەنگی مان کردووە .

- لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەبارەت بە هەوڵەکانی دیکەمان هەواڵی گرینگ دەدەین و ڕایدەگەێنین 

- وەزیری دەرەوەی ئێمە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی لە پەیوەندی دایە و داواکاری ئەنجام دانی عەدالەتە بۆ قوربانیان 

- هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق هێزەکانی ئێمەشی خستە مەترسییەوە 

- ئێمە لەگەڵ بنەمالەی قوربانیان چاوپێکەوتنمان ئەنجامداوە و پێویتییەکانیان لە بەرچاو دەگرین و پێداچوونەوەی بۆ دەکەین . بۆ ئێرانییەکان تێچووەکان و نرخەکان زۆر لە سەروەیە و بۆ هاوکاری ئەوان بڕی ٢٥ هەزار دۆلار دابین دەکەین و دەبێ ئێرانیش هەمان کار بکات .

- هێشتا پێداچوونەوەمان نەکردووە کە ئێران دەبێ چەند بە بنەماڵەی قوربانیان بدات .

- داواکاری لێکۆڵینەوەیەکی گشتی و باوەڕپیکراو سەبارەت بە تێکشکانی فڕۆکە ئۆکراینییە دەکەین و لە فشارەکانمان بۆ ئێران بەردەوام دەبین .

- هەروەها لە ووڵامی ئەوەی کە ئایا گەمارۆ دەخەنە سەر سوپای پاسداران ڕایگەیاند : لە ئێستادا هەموو هەست و بیری ئێمە لە لای بنەماڵەی قوربانیانە و سەربارەت بەم بابەتە دواتر قسە دەکەین .

ئێران دەبێ بەرپرسیارییەتی تەواوی تێکشکان و لەناو بردنی فڕۆکەکە بگرێتە ئەستۆی خۆی

 

Paylas: