TR KU SO
FB X
Cîhan

بەرپرسی پێشووی ئەرتەشی ئیسرائیل ... قاسم سلێمانی ٣٠٠٠ سەربازی خۆی لە سووریا جێگیر کردووە

سارا
Yazar
📅 14 Ocak 2019 01:13

پەیامی کورد  ...  گادی ئیزێنکووت بەرپرسی پێشووی بارەگای ئەرتەشی ئیسرائیل دەڵێ کە قاسم سلێمانی ٣٠٠٠ کەس لە سەربازەکانی خۆی لە سووریا جێگیر کردووە ، بە گشتی ئەو ١١ هەزار سەربازی شیعەی لەم ناوچەیەدا هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، گادی ئیزێنکۆت بەرپرسی پێشووی بارەگای ئەرتەشی ئیسرائیل ڕۆژی ڕابردوو بە نیۆیۆرک تایمزی ڕاگەیاندووە و ووتوویەتی کە ئامانج لە قسەکانی ئەو قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای پاسداران بووە .

ئیزێنکۆت لە قسەکانی خۆیدا ووتی ، کەمپینی بەرگری و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران ی بە ناونیشانی کەمپینی نێوان شەڕەکان جیاواز کردووەتەوە کە لە ڕاستای ئەوە هەوڵگەڵێک بۆ کەم کردنەوەی تواناکانی دوژمن ئەنجام دەدرێت .

ئیزێنکۆت بە ئاماژەدان بە سیاسەتی سەرەکی ئیسرائیل بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ بارەکانی چەک و تەقەمەنی ئێران بە حزبۆڵڵا یە .

ئامانجی ئەوان دزەکردن زۆر بەرچاو لە سووریا لە ڕێگەی هەبوونی ١٠٠ هەزار هێزی جەنگاوەری شیعەی پاکستانی و ئەفغانی و عێراقی بوو . ئەوان بنکەگەلی ئێستێخباراتی و زانیاری و هەروەها بنکەیەکی ئاسمانی لە هەر بنکەیەکی ئاسمانیان لە سووریا درووست کردبوو و هەروەها کەسانێکیشیان بۆ ڕاهێنان بۆ ئەو جێگایە هێنابوو .

نیۆیۆرک تایمز نووسیویەتی لە ساڵی ٢٠١٦ دا ئیزێنکۆت پێش بینی کردبوو کە قاسم سلێمانی ٣٠٠٠ نەفەر لە سەربازەکانی لە سووریا جێگیر بکات و ئەم ڕێژەیە جگە لە ٨٠٠٠ هێزی حزبۆڵڵا و ١١ هەزار هێزی شیعە دادەنران .

ئەم ڕۆژنامەیە ، بە پێی ووتەکانی ئیزێنکۆت نووسی لە مانگی مەی ٢٠١٨ قاسم سلێمانی هەوڵیدا بە هاوێشتنی ٣٠ ڕۆکێت بەرەوە ئیسرائیل ئەم هێرشەی ئیسرائیل ووڵام بداتەوە بەڵام ڕۆکێتەکان لە ئامانجەی نەدا .

ئیزێنکۆت لەو باوەڕەدایە قاسم سلێمانی هێزەکانی لە نزیک سنوورەکانی ئیسرائیل کشاندووەتەوە و هەروەها لە لایەکی دیکەوە چەسپاندنی سەر لە نوێی گەمارۆوکانی ئەمریکا توانای ئێرانی بۆ بەدیهێنانی ماڵی بۆ ئامادە بوون لە ناوچەکە کەم کردووەتەوە

Paylas: