TR KU SO
FB X
Cîhan

بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ ژنە تێرۆریستی داعش بە ڕەگەز فەڕەنسی دەرکرا

سارا
Yazar
📅 04 Haziran 2018 03:04

بەپێی هەواڵی فڕانس پرێس، دادگای جەنایی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، مێلینا بۆغدیر ژنە تیرۆریستی فەڕەنسی بە تاوانی ئەندام بوون لە گرووپی تیرۆریستیی داعش و بە ئامادەبوونی پارێزەرانی فەڕەنسیی بە زیندانی هەتایی سزا دا.

عێراق لە سەرەتای ئەمساڵی زایینی لانی کەم ٣٠٠ تیرۆریستی بیانیی داعشی دادگایی کرد و سزای هەندێک لەو تیرۆریستانە لە سێدارە دان، زیندانی هەتایی و زیندان بووە. زۆربەی ئەو تیرۆریستانە پێکهاتوون لە ژنانی تورکیا و وڵاتانی ئەورووپای رۆژهەڵات.

مێلینا بۆغدیر مێلێنا لە فەرەنسا لەدایكبووە و دایكی چوار منداڵە و لە ساڵی٢٠١٥ لەگەڵ مێردەكەی كە پێشتر كریستییان بووە و بووەتە موسڵمان، پەیوەندی بە رێكخراوی داعشەوە كردووە و لەكاتی كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ لەنزیك مزگەوتی نوری لەلایەن ھێزەكانی عێراقەوە دەستگیركرا. و لە فێوریەی ٢٠١٨ بە تۆمەتی سنووربەزاندنی نایاسایی بۆ ناو عێراق ٧ مانگی زیندانی پێدرا و بڕێار بوو پاش زیندانەکەی ڕەوانەی فەڕەنسە بکرێتەوە، بەڵام دادگەی پێداچوونەوە پاش لێکدانەوەی دۆسیەکەی ڕایگەیاندبوو کە هاتنی بۆ ناو عێراق بە ئاگاداریی پێشتری هاوسەرەکەی کە ئەویش هەر ئەندامی داعش بووە، کراوە.

ئەو ژنە ٢٧ ساڵەیە ٤ منداڵی هەیە کە سێ لەوان گەڕێندراونەتەوە بۆ فەڕەنسا و پێشتر ژان ئیف لودریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وتبووی کە بۆغدیر تیرۆریستێکی داعشیە کە لە دژی عێراق جووڵاوەتەوە و دەبێ لەو وڵاتەدا دادگەیی بکرێت.

Paylas: