TR KU SO
FB X
Cîhan

بە تەمەنترین ژنی جیهان کۆچی دوایی کرد

سارا
Yazar
📅 30 Ocak 2020 13:34

پەیامی کورد    ...   بە تەمەنترین ژنی جیهان کۆچی دوایی کرد .

بەتەمەنترین ژنی جیهان بە ١٢٧ ساڵ تەمەن ەوە دوێنی چوارشەممە ٢٩ی جانیوەری کۆچی دوایی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک پیرترین دانیشتووی گۆی زەوی لە تاجیکستان کۆچی دوایی کرد . ڕۆژی چوارشەممە کارمەندانی ناوچەی ئێشت لە کۆماری تاجیکستان ئەم هەواڵەیان پشتڕاس کردەوە .

ئەم ژنە کە ناوی فاتیما میرزا کۆلۆووا بوو لە تەمەنی ١٢٧ ساڵی کۆچی دوایی کرد و بەم شێوەیە بەتەمەنترین ژنی جیهان گۆی زەوی بە جێهێشت ، بە پێی زانیارییەکان ئەم ژنە لە بەرواری ١٣ی مارسی ١٨٩٣ لە دایکبووە 

Paylas: