TR KU SO
FB X
Kurdistan

پایەمی سەرەخۆشی مەسروور بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی " میر تەحسین بەگ " میری یەزیدیانی کوردستان و جیهان

سارا
Yazar
📅 28 Ocak 2019 20:26

مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییان، پرسەنامەکەی ئاراستەی کەسوکاری و سەرجەم ئیزدییانی کوردستان و جیهان کرد.

لە بەشێک لە پرسنامەکەدا هاتووە: "هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەی خۆمان بە خانه‌وادەی‌ به‌ڕێزیان ڕاده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی لە خزم و دۆستان و خەڵکی کوردستان بەگشتی و سەرجەم برا ئێزیدییانی کوردستان و جیهان ده‌كه‌ین".

 دەقی پرسەنامەکە:

خانه‌واده‌ی‌ بەڕێزی میر تەحسین بەگ، میری ئێزیدیانی کوردستان و جیهان

به غەم و ‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی (میر تەحسین بەگ) میری ئێزیدییانی کوردستان و جیهان و كه‌سایه‌تی نیشتمانپەروەری کوردستانمان پێگه‌یشت.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەی خۆمان بە خانه‌وادەی‌ به‌ڕێزیان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی لە خزم و دۆستان و خەڵکی کوردستان بە گشتی و سەرجەم برا ئێزیدیانی کوردستان و جیهان ده‌كه‌ین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین خوالێخۆشبوو به‌ر رەحمەت و دڵۆڤانی خۆی بخات و ئارامی و دڵنه‌وایش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

براتان

مەسرور بارزانی

٢٨/١/٢٠١٩

Paylas: