TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆبوونەوەی ووڵاتانی ئەندام سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەستیپێکرد

سارا
Yazar
📅 02 Nisan 2021 16:13

پەیامی کورد      ...    کۆبوونەوەی ووڵاتانی ئەندام سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەستیپێکرد .

کۆبونەوەی نوێنەرانی چین، فەڕەنسا، ئاڵمانیا، ڕووسیا و بەریتانیا لەبارەی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنامەی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفراسەوە دەستیپێکرد.

بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا نوێنەرانی هەریەکە لە ووڵاتانی چین، فەڕەنسا، ئاڵمانیا، ڕووسیا و بەریتانیا کە واژوویان لەسەر رێککەوتنە ئەتۆمەییەکەی ساڵی ٢٠١٥ی ئێران کردوە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفراسەوە لەکۆبوونەوەکەدان، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێککەوتنەکە و چۆنیەتی جێبەجێکردنی و گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتننامەکە.

لە کۆبوونەوەکەدا هاوکات گفتوگۆ لەسەر "چۆنیەتی زیندووکردنەوە و جێبەجێکردنی دەقەکانی رێککەوتننامەکە دەکرێت لەلایەن سەرجەم لایەنەکان کە واژوویان لەسەر رێککەوتنەکە کردوە" و کۆبوونەوەکە ئەنریک مۆرا، بەنوێنەرایەتی جۆزێف بۆرێل، سەرۆکی سیاسیەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا سەرۆکایەتی دەکات.

دوای راگەیاندنی وادەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ووڵاتانی ئەندام لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دوێنێ هەریەکە لە یەکیتی ئەورووپا و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازیان لێکرد و بە "ئەرێنی" ناویانبرد.

Paylas: