TR KU SO
FB X
Cîhan

بریتانیا/ لە ڕۆژێکدا ٨٢٨ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 07 Şubat 2021 14:25

پەیامی کورد … بریتانیا/ لە ڕۆژێکدا ٨٢٨ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا رایگەیاند، لەدوێنێوە ١٨٢٦٢ توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون  و ٨٢٨ توشبووی پەتاکەش گیانیان لەدەستداوە.

 

وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا دواین ئاماری توشبووانی کۆرۆنای لە ٢٤ کاتژمێری رابری رابردودا بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکان تائێستا ٣٩٢٩٨٣٥ (سێ ملیۆن و نۆسەد و بیست و نۆ هەزار و هەشت سەد و سی و پێنج) توشبوو لەوڵاتەدا تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش تائێستا ١١٢٠٩٢ (سەد و دوازدە هەزار و نەوت و دوو) توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

 

 

ئەوەش هاتووە،  بەراورد بە چەند رۆژی سەرەتای ئەم مانگە ژمارەی توشبووان بەرێژەیەکی سنوردار کەمیکردووە کە رۆژانی رابردوو ئامارەکان بەم شێوەیە بوون؛ ٣ی شووبات ١٩٢٠٢ توشبوو، 4ی شوبات ٢٠٦٣٤ توشبوو،  ٥ی شوبات ١٩١١٤ توشبوو.

Paylas: