TR KU SO
FB X
Kurdistan

٢٢ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

Navas Jan
Admin
📅 01 Haziran 2022 21:42

پەیامی کورد... ٢٢ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٢ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

لەم بارەیەوە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١,٩٤٠ پشکنینی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، ٥٣ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە.

شایەنی باسە تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هیچ تووشبوویەک بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەست نەداوە

Paylas: