Kurdistan
٤٤ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا
پەیامی کورد... ٤٤ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٤ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ ی نیسان_ی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردنەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و و ٦٧٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٤٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون ٧٤ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".
تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە هەرێم گیانی لەدەستنەداوە.