ڕادەی هەناردە کردنی نەوتی ئێران بۆ ژاپۆن گەیشتە سفر
پەیامی کورد ... لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ، ژاپۆن هیچ بڕە نەوتێکی لە ئێرانەوە هاوردە نەکردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی بلۆمبێرگ ، بە گرینگی دان بە زانیارییەکان وەزارەتی دارایی و ئابووری ژاپۆن ، هاوردە کردنی نەوتی ئێران بۆ ژاپۆن لە مانگی ڕابردووەوە زۆر زیاتر کەمی کردووە .
ئەم ئاژانسە هەواڵییە ڕایگەیاند کە بۆ یەکەمین جار لە ئەپریلی ٢٠١٦ەوە ڕیکۆردی کەم کردنەوەی هاوردەی نەوتی ئێران بە ژاپۆن ڕاگەێندرا . لە هەمانکاتدا ، لە مانگی ئۆکتۆبەر هاوردەی نەوت لە ئێرانەوە بۆ ژاپۆن بە ٥٤٤ هەزار کیلۆلیتر گەیشت و لە نۆڤەمبەری ٢٠١٧ دا ئەم بڕە بە ڕێژەی ١.١١ میلیۆن کیلۆ لیتر بووە .
هاوکات ، هاوردەکرندی نەوت بۆ ژاپۆن لە باقی ووڵاتانی دیکە زیادی کرد : لە عەرەبستانی سەعوودی – بە ڕێژەی %٧ ساڵانە ، بە ٦.٦ میلیۆن کیلۆلیتر " بەرزترین ئاست لە دێسەمبەری ٢٠١٧ " ، ەوە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی - %١٢ ساڵانە ، بە ٣.٩٤ کیلۆلیتر ، لە کوەیت – بە ڕێژەی %٢٧ لە چاو ساڵی ڕابردوودا زیاد بوونی هاوردەکردنی نەوت بە ژاپۆن ڕوویداوە .
لە کۆی گشتی ، هاوردەکردنی نەوت بۆ ژاپۆن لە مانگی نۆڤەمبەرەوە بە ڕێژەی ٢.٢ زیادی کرد و بە ١٥.٧٤٤ کیلۆلیتر گەیشتووە .
پێشتر لە هەواڵەکاندا هاتبوو کە کۆمپانیای نەوتی نایارا ووزەی هێند ، لە مانگی ڕابردوو و لە ٢١ی نۆڤەمبەر %٤٧ لە کۆی گشتی کڕینەکانی نەوتی خۆی بە هۆی نۆژەنکردنەوە و پاراستنی لە پاڵاوگەی نەوت بە بڕی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە ڕۆژدا کەم کردەوە . کاری نۆژەنکردنەوە لەم پاڵاوگەیە مانگێک دەخایەنێت .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ئاژانسە ، لە مانگی ئۆکتۆبەر ٣٦٧.٣ Nayara Energy هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا هاوردە کردووە کە پشکی ئێران لەوە ٣٤.٣ هەزار بەرمیل بوو . لە حاڵێکدا لە مانگی نۆڤەمبەر ، کۆی گشتی کڕینەکانی مەوادی خاو بە ١٩٤.٥ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێک دا گەیشت