دۆخی ئەمنی به‌غدا زۆر مەترسیدارە
دوێنێ شەو خەڵک لە به‌غدا دژی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. هەر لەمبارەوە حەیدەر عەبادیش داوای هەڵوەشاندنەوەی بەپەلەی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دەکات .
له‌گه‌ڵ بریاره‌كه‌ى په‌ڕله‌مانى عێراق سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى برێك له ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدانى 12/5 و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق گرژى و ئاڵۆزى له نێو پێكهاته و لایه‌نه‌كانى عێراق درووست بووه.
به گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى ڕاگه‌یاندنى عێراقى و چاڵاكوانانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دوێنێ شه‌و خۆپێشاندان له به‌غدا ده‌ستى پێكردووه و گرژى و ئاڵۆزى درووست بووه و مه‌ترسى تێكچوونى دۆخى ئه‌منى به‌غدا هه‌یه
له لایه‌كى دیكه به سەدان فـــلات ، نێردراون بۆ کــەرکـــوك و کەیوان ، بۆ گواستنەوەی تانك و زرێپۆش،بۆ بەغدا
واچاوه‌روان ده‌كرێت ئه‌و هێزانه‌ى له كه‌ركوك له دواى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر جێگیركراون بگواسترێنه‌وه به‌غدا به‌مه‌به‌ستى هه‌ر ئه‌گه‌رێكى نه‌خوازراو له به‌غداو شاره‌كانى خوارەوەى عێراق ئەمەش وا دەکات و وا چاوەڕواندەکرێت هێزی پێشمەرگە بگەڕێنەوە ئەو سنوورانەی کە پێش لە دەستدانی لە ١٦ ئۆکتۆبەر بە هۆی خیانەتی کەسانێکی ناو یەکیتی لەوێ جێگیر بوون