پێداچوونەی مەترسی ئێران لە ئیسرائیل
پەیامی کورد ... پۆمپێئۆ بابەتی " مەترسی ئێرانی " لە ئیسرائیل ، لۆبنان و کوەیت دەخاتە بەر باس و ووتوووێژ .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا سەفەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خۆی لە ١٩ی مارس ە وە دەست پێکردووە و دەیەوێ لەم سەفەرەدا سەردانی لۆبنان ، ئیسرائیل و کوەیت بکات .
سەفەرەکەی پۆمپێئۆ لە ١٩ی مانگەوە تاکوو ٢٣ ی مانگ بەردەوام دەبێت و یەکێک لە بابەتە سەرەکی و ناوندی ئەم ووتوووێژانە " مەترسی ئێرانی " دەبێت .
دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا بارەهای بار لە نییەتی خۆی بۆ درووست کردنی هاوپەیمانی " وولاتانی خاوەن بەرپرسیاریەتی " بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران قسەی کردووە . واشینتۆنلە دوای دەرچوون لە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی " بەرجام " لە مانگی مەی ساڵی ٢٠١٨ ، تەواوی گەمارۆوەکانی پێشووی لە دژی ئێران ی زیندوو کردەوە .پۆمپێئۆ لە ئیسرائیل لەگەڵ ناتانیاهوو و باقی کارمەندانی پلە بەرزی ئەو ووڵاتە چاوپێکەوتنی دەبێت .
ئەو ووتی : " ئێمە دەربارەی بابەتی ناوچەیی ، ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە درووست کراو بە هۆی ئێرانەوە و کەناڵەکانی ئێرانی بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا قسە دەکەین ". لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا جەختییان کردەوە کە پۆمپێئۆ لە بەیرووت گرینگی بڕیاردانی سەربەخۆی بەرپرسانی لۆبنان بە ناوی نەتەوەی لۆبنانی دەخاتە بەر باس . گرینگترین بابەت بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نفووز و کارتێکردنی ئێران لە ناوچەکە و بزووتنەوەی " حزبۆڵڵا " دەبێت کە لە دژی ئەوەش گەمارۆگەلێکی زۆری دەست پێکردووە .