TR KU SO
FB X
Cîhan

دەستڕێژی کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە یۆنان

سارا
Yazar
📅 17 Eylül 2018 21:04

دەستڕێژی کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە یۆنان

باڵیۆزخانەی ئێران لە یۆنان لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاتێن پایتەختی یۆنان ئەمڕۆ سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر و زەرەر و زیانێکی کەم گەیشتە جامی بنکەکانی پۆلیسی بەردەرگای باڵیۆزخانەکە .

ئەم کەسانە لە یۆنان بە " رۆیۆکینووس " بە ناوبانگن ، ژمارەیەک بەرد و بۆتڵیان گرتە سەر باڵەخانەکەی باڵیۆزخانەی ئێران لەو وولاتە .

پۆلیسی یۆنان ئەم کەسانەی بە نەناس لەقەلەمدا کە هەرچەن وەخت جارێک هێرش دەکەن سەر باڵیۆزخانە جۆربەجۆرەکان .

تا ئێستا پۆلیسی ئاتێن کەس یا کەسانێک کە لەم کارەدا دەستیان هەبووبێت دەستگیر نەکردووە .

جێگای ئاماژە پێدانە لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریس کەوتە بەر هێرشی گرووپێک لە دەوترێت سەر بە حزبی کۆمەلە بوونە . هەروەها کۆنسولخانەی ئێران لە شاری بەسرە لە عێراق لەگەڵ نائارامییەکان و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئەو شارە لە ڕێگای گرووپێکەوە ئاگری تێبەردرا .

Paylas: