TR KU SO
FB X
Cîhan

دواهەمین ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا لە سەر ئاستی جیهان

سارا
Yazar
📅 24 Ağustos 2020 15:14

پەیامی کورد     ...    دواهەمین ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا لە سەر ئاستی جیهان 

لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا ٢٠٤ هەزار کەسی تێپەڕاند و کۆی ژمارەی تووشبوانیش گەیشتە ٢٣ ملیۆن و ٥٨٦ هەزار کەس، لەسەر ئاستی جیهان ئەمریکا، لەسەر ئاستی ئەورووپا ئیسپانیا و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران زۆرترین تووشبووی پەتاکەیان تێدا تۆمارکراون.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان تێکڕای تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهان تاوەکوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتوەتە ٢٣ ملیۆن و ٥٨٦ هەزار و ٥١٢ کەس، لەو ژمارەیەش ١٦ ملیۆن و ٨٥ هەزار و ٥٥٦ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٨١٢ هەزار  و ٥٢٧ تووشبووش گیانیانلەدەستداوە. 

لەسەر ئاستی ووڵاتانی جیهان، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا ٥ ملیۆن و ٨٧٤ هەزارو ١٤٦ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، بەڕازیل بە تۆمارکردنی سێ ملیۆن و ٦٠٥ هەزار و ٧٨٣ بە پلەی دوەم و هیندستانیش بە تۆمارکردنی سێ ملیۆن و ١٠٦ هەزار و ٣٤٨ کەس لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی سێیەم دێت لەڕوی بەرزی ژمارەی توشبوانەوە.

لەسەر ئاستی ووڵاتانی کیشوەری ئەفریقا، ووڵاتی ئەفریقای باشوور بە پلەی یەکەم دێت و ٦٠٩ هەزار و ٧٧٣ تووشبووی تێدا تۆمارکراوە، لەسەر ئاستی ووڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران بە تۆمارکردنی ٣٥٨ هەزار و ٩٠٥ تووشبووی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تێدا دەرکەوتوە، لەسەر ئاستی ووڵاتانی ئەورووپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی بەرزی ژمارەی تووشبووان و تا ئێستا ٤٠٧ هەزار و ٨٧٩ تووشبوو لە ووڵاتەدا تۆمارکراون.

Paylas: