TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی تەندروستی ئاماری یەک هەفتەی تووشبوانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 30 Ağustos 2020 16:32

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی تەندروستی ئاماری یەک هەفتەی تووشبوانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ژماره‌ و ڕێژه‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا له‌ هه‌رێمى كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى ئامارى كۆرۆناى له‌ ماوه‌ى ٢١/٨/٢٠٢٠ تا ٢٧/٨/٢٠٢٠، بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا، له‌ هه‌رێمى كوردستان سێ هه‌زار و ٥٢٠ كه‌س تووشى كۆرۆنا بوونه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، له‌ هه‌رێمى كوردستان ١٣٢ كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه، سێ هه‌زار و ١٥٤ كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.

Paylas: