دوو دیپلۆماتی هێندی لە ئیسلام ئاباد بێ سەرو شوێن بوون
پەیامی کورد ... دوو دیپلۆماتی هێندی لە ئیسلام ئاباد بێ سەرو شوێن بوون .
لە ئیسلام ئابادی پاکستان دوو دیپلۆماتی هێندی لە کۆمیسیۆنی باڵای هێند لەم ووڵاتەدا بێسەروشوێن بوون .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە NDTV سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووسەممە دوو دیپلۆماتی هێندی لە کۆمیسیۆنی باڵای هێند لە پاکستان لە ئیسلام ئاباد بێسەروشوێن بوون .
جێگای ئاماژەدانە کە بەرپرسانی هێندی لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم دۆخە نیگەران کەرەدا ڕووی خۆیان لە دەوڵەتی پاکستان کردووە .
هەروەها ئەم ڕووداوە ماوەی چەند هەفتە دوای ئەوە ڕوویداوە کە دوو دیپلۆماتی پاکستانی لە دێلی نۆ لە بەسی کاری ڤیزادا کاریان کردووە بە سیخوڕی کردن تاوانبار کراون و دواتر لە کارەکەیان دوور خراونەتەوە
ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییەی هێند هەروەها ئاماژەی کردووە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئیسلام ئاباد ، چەندین حاڵەت لە گوێنگرتنی دیپلۆماتەکانی هێندی ئاشکرا کراوە بە تایبەت ئەفسەرێکی هەواڵگری نێوان ڕێکخراوەیی ، ئۆتۆمبێلی قائیمقامی هێندی لە کاروباری پاکستان دا ، بە ناوی گۆرائووا ئاهلوولی ، تەعقیب کردووە .