TR KU SO
FB X
Cîhan

دوو فڕۆکەی مووشەک هاوێژی ستراتیژیکی ڕووسی بەر سەر زەریای بەستەڵەکی باکوورییەوە دەفڕن

سارا
Yazar
📅 01 Şubat 2020 20:32

پەیامی کورد    ...     دوو فڕۆکەی مووشەک هاوێژی ستراتیژیکی ڕووسی بە سەر زەریای بەستەڵەکی باکوورییەوە دەفڕن .

دوو فڕۆکەی مووشەک هاوێژی ستراتیژی " تۆپۆلۆف ١٦٠ " ی هێزی ئاسمانی ڕووسیا لە سەر ئاوگەلی بی لایەنی دەریاکانی بارێنتز و نەروێژ و هەروەها زەریای بەستەڵەکی باکووری فڕینێکی بەرنامەداڕێژراویان ئەنجام دا .

بە پێێ هەواڵ و زانیارییەکان لە وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە ، فڕۆکەگەلی ، تۆپۆلۆف ی ١٦٠ لە جەرەیانی ئەم فڕینەدا زیاتر لە ١٦ کاتژمێر لە ئاسماندا سووتەمەنیان وەرگرت .

لە ڕاگەێندراوی فەرماندەیی هاوبەشی پەدافەندی ئاسمانی ئەمریکای باکوور سەبارەت بە فڕینی فڕۆکەگەلی مووشەک هاوێژی ڕووسیا دەوترێ دوو بۆمب هاوێژی ڕووسی چوونەتە ناوچەی شناسایی بەرگری ئاسمانی کەنەداوە ، بەڵام لە سنووری ئاسمانی نیودەوڵەتی ماونەتەوە و نەچوونەتە ناو سنووری ئاسمانی ئەمریکا و کەنەداوە .

Paylas: