TR KU SO
FB X
Cîhan

دوو ئەندامی سوپای پاسداران سەر بە قەرارگای قودس لە لایەن کەسانی نەناسەوە کوژران

سارا
Yazar
📅 21 Temmuz 2019 15:29

پەیامی کورد    ...   دوو ئەندامی سوپای پاسداران سەر بە قەرارگای قودس لە لایەن کەسانی نەناسەوە کوژران

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان دوو ئەندامی سوپای پاسداران سەر بە قەرارگای قودس کوژران ، هەر بە پێی ئەم هەواڵە قەرارگای قودسی هیزی زەوینی سوپای پاسداران کوژرانی هەردوو ئەندامەکەی خۆی پشتڕاتکردەوە .کە لە ئاکامی دەرگیرییەکدا ڕوویداوە .

پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای قودس لە ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاندووە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئاکامی دەرگیری لە ناوچەی سەراوان سەر بە پارێزگای سیستان و بلووچێستان و پاکستان ئەم دەرگیریە ڕوویداوە و لە ئاکامدا دوو کەس لە ئەندامانی ئەم سوپایە کوژراون .

هەروەها بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئێران تا ئێستا ڕوون نییە ئەو گرووپەی کە لەم دەرگیرییەدا بەشداری بوونە نەناسێنراون .

 

Paylas: