TR KU SO
FB X
Cîhan

ئافاد ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ماڵاتیا بڵاوكردەوە

Navas Jan
Admin
📅 28 Şubat 2023 17:01

پەیامی کورد... ئافاد ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ماڵاتیا بڵاوكردەوە

سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (AFAD) رایگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەی دوێنێ بەگوڕی 5.6 پلە قەزای یەشیلیورت سەربە پارێزگای ماڵاتیای هەژاند، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 140ی دیکەش برینداربوون.

ئافاد لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، تیمەکان 32 کەسیان لەژێر ئەو باڵەخانانەی قەزاکە رزگارکردووە کە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی دوێنێ رووخاون.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە کە لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەدا، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 140ی دیکەش برینداربوون کە برینی 12یان قورسە و چارەسەرکردنی 40 کەسیشیان بەردەوامە.

لە کۆی 31 باڵەخانەی رووخاو، کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لە حەوت باڵەخانەیاندا تەواو بووە و 650 کەسیش بەشدارن لە هەڵمەتەکانی گەڕان و رزگارکردندا.

Paylas: