Cîhan
فەرماندەیەکی ئەمنی عێراق تیرۆر کرا
پەیامی کورد … فەرماندەیەکی ئەمنی عێراق تیرۆر کرا
فەرماندەیەکی دەزگای هەوڵگریی عێراق لە بەغدای پایتەختی وڵاتەکەی، تیرۆر کرا.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١، چەکدارانی نەناسراو دەستڕێژیان لە فەرماندەیەکی دەزگای هەواڵگریی عێراقی کردووە و کوشتوویانە.
فەرماندەکە، کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، پلەی عەقیدی هەبووە و لە ناوچەی بەلەدیات لە رۆژهەڵاتی بەغدا، تیرۆر کراوە.
بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان میلیشیای چەکداریی توندڕەوی، تاونکاری و تیرۆریستی لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە دروست بوون.
ئەو میلیشیایانە بەبێ هیچ ترسێک لە دەسەڵاتدارن و هێزە ئەمنی و سەربازییەکان و بەپێی بەرژەوەندیی ئەو لایەن و وڵاتانەی کاریان بۆ دەکەن، کردەی تاوانکاری و تیرۆر ئەنجام دەدەن.