TR KU SO
FB X
Cîhan

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق: ٤٣ بیانی دەستگیر کران کە هەوڵیانداوە لە ڕێگەی سلێمانییەوە بێنە عێراق

Navas Jan
Admin
📅 17 Nisan 2022 18:33

پەیامی کورد... شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق: ٤٣ بیانی دەستگیر کران کە هەوڵیانداوە لە ڕێگەی سلێمانییەوە بێنە عێراق

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرای کرد، 43 کەسی بیانی کە ڕەگەزنامەی وڵاتانی ئاسیایان هەبووە دەستگیر کراون کە هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی نایاسایی و لە ڕێگەی پارێزگای سلێمانییەوە بێنە خاکی عێراقەوە.

شانەکە بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەربە وەزارەتی ناوخۆ توانیویانە 43 کەس دەستگیر بکەن کە هەوڵیانداوە بە نایاسایی بێنە خاکی عێراقەوە.

ڕونیشکراوەتەوە، ئەو کەسانە هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتانی ئاسیایین و هەوڵیانداوە لە یەکێک لە دەوڵەتە دراوسێکانەوە بە شێوەیەکی نایاسایی لە ڕێگەی پارێزگای سلێمانییەوە بێنە خاکی عێراقەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی جەختی لەوەش کردووەتەوە، بەپێی ماددەی 24ی نیشتەجێبوون ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە گیراوەتە بەر.

Paylas: