شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق: ٥ تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیر کران
پەیامی کورد... شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق: ٥ تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیر کران
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرای کرد، لە پارێزگای میسان ٥ تۆمەتبار دەستگیر کراون کە لە مەترسیدارترین داواکراوەکانن بە تۆمەتی تیرۆر و کوشتن و ساختەکاری و هێرشی چەکداری.
شانەکە لە بەیاننامەکەدا بڵاوی کردووەتەوە، لەسەر زانیاری وردی هەواڵگری لە پارێزگای میسان ٥ کەس لەلایەن مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیر کراون کە لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون.
ڕونیشکراوەتەوە، ئەو کەسانە چواریان لە مەترسیدارترین داواکراوەکان بوون و تۆمەتی تیرۆر و هێرشی چەکداری بۆ سەر کۆمپانیاکانی نەوت و هەڕەشەکردن و قاچاخچێتی و تاوانی کوشتنی بە ئەنقەستیان لەسەر بووە.
ئەوەش هاتووە، کەسی پێنجەم بازرگانی ماددەی هۆشبەر بووە و دوای دانانی بۆسەیەک بۆی بە ٢ کیلۆگرام ماددەی کریستاڵەوە دەستگیر کراوە.