Cîhan
فڕۆکەیەکی سەربازی ئێران لە ئەسفەهان کەوتە خوارەوە
پەیامی کورد... فڕۆکەیەکی سەربازی ئێران لە ئەسفەهان کەوتە خوارەوە
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەیەکی سەربازیی ئێران لە ئەسفەهان کەوتە خوارەوە و بە هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی میهری ئێران، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022، فڕۆکەیەکی سەربازیی ئێران لە جۆری "F-7" لە ناوچەی ئەنارەکی سەر بە شاری ئەسفەهان کەوتە خوارەوە.
ئەوەشی بڵاوی کردووەتەوە: "بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەوە سەرگوردی فڕۆکەوان قاسم زەمانی و خوێندکارێکی فڕۆکەوانی بە ناوی محەممەد جەواد بای، گیانیان لە دەست داوە".
ئاژانسی میهر ئاماژەی بەوەشداوە: فڕۆکەکە لە کاتی مەشقکردندا بووە، بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتووەتە خوارەوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەکرێت.