Cîhan
هێلیكۆپته‌رێكی روسی لەچیچان کەوتەخوارەوە
بەپێی هەواڵی ئاژانسە روسییەکان، هێلیكۆپته‌رێكی روسی بە (٩) سەرنشینەوە له‌كۆماری چیچان كه‌وته‌خواره‌وه، لانیكه‌م پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە.
ئاژانسی ریا نۆڤۆستی کە ئاژانسێکی هه‌واڵی روسییە بڵاویکردووەتەوە، هێلیكۆپته‌رێك له جۆری (MI-8)ی روسی كه پێدەچێت تایبه‌ت بێت به‌هێزه‌كانی ئاسایشی سنووری روسیا له کۆماری چیچان كه‌وته خواره‌وه.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە (٩) کەس لەناو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌دا بوون و بەپێی زانیارییە سەرەتایەکان به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه لانیكه‌م پێنج كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.