TR KU SO
FB X
Cîhan

هاوژینی زێلێنسکی: چەند منداڵی دیکە بکوژرێن ئەرتەشی ڕووسیا ڕازی دەبێت و شەڕ ڕادەگرێت؟

Navas Jan
Admin
📅 07 Mart 2022 19:54

پەیامی کورد... هاوژینی زێلێنسکی: چەند منداڵی دیکە بکوژرێن ئەرتەشی ڕووسیا ڕازی دەبێت و شەڕ ڕادەگرێت؟

ئولنا زێلێنسکی، هاوسەری سەرۆککۆماری ئۆکراینا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی منداڵە کوژراوەکانی ئۆکراینا نووسی:

لە هەموو میدیا بێ لایەنەکانی دونیا داوا دەکەم! ئەم ڕاستییە ترسهێنەرە بڵاو بکەنەوە: هێرشبەرانی ڕووس خەریکی کوشتنی منداڵە ئۆکراینییەکاندان.

بە دایکی ڕووسەکان بڵێین کوڕەکانیان لێرە خەریکی چین، بە شوێنی چی دەگەڕێن؟

ئەم وێنانە پیشانی ژنانی ڕووس بدەن و با لە مێردەکانیان، برا و هاوڕێکانیان بپرسن ئەرێ ئێوە خەریکی کوشتنی منداڵە ئۆکراینییەکاندان؟!

 

Paylas: