Cîhan
هێرش کرایە سەر باڵیۆزی ئێران لەنەمسا
پۆلیسی نەمسا رایدەگەیەنێت، کە كەسێك هێرشی كردووەتە سەر ماڵی باڵیۆزی ئێران لەو وڵاتەکەیان دواتر لەلایەن هێزەکانیانەوە هێرشبەرەکە كوژراوە.
ئاژانسەکانی هەواڵ لەزاری پۆلیسی نەمساوە بڵاویانکردووەتەوە، کە كەسێك لەڤیەنای پایتەختی نەمسا هێرشی كردووەتە سەر ماڵی باڵیۆزی ئێران، دواتر هێرشبەرەكە لەلایەن پۆلیسی نەمساوە كوژراوە.
ئاماژە بەوەشکراو، کە كەسە هێرشبەرەكە هەوڵی داوە بچێتە ماڵی باڵیۆزی ئێرانەوە لە نەمساو چەقۆشی پێبووە.