TR KU SO
FB X
Cîhan

هۆشداری لە تەقینەوەی گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی لە ئەوروپادا دەدرێت

Navas Jan
Admin
📅 19 Ocak 2023 20:07

پەیامی کورد... هۆشداری لە تەقینەوەی گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی لە ئەوروپادا دەدرێت
رافائێل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هۆشداری دەدات لەوەی، لەهەر ساتێكدا ئەگەری تەقینەوەی وێستگەی ئەتۆمی "زابۆرۆجیە" لە ئۆكرانیا هەیە.
گروسی بە تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی وتووە، ئەگەری كەوتنەوەی روداو لە وێستگەی "زابۆرۆجیە"ی ئۆكرانیا هەیە ئەگەر ناوچەیەكی ئارام بە دەوریدا دروست نەكرێت، لەوانەیە لە هەر ساتێكدا بێت وێستگەكە بتەقێتەوە.
وتوشیەتی، لەوانەیە ئەمڕۆ ئارام بێت، بەڵام لەوانەیە سبەینێ وێستگەكە بۆردومان بكرێت، یاخود وزەی لێ ببڕدرێت و یەكەكانی فێنككەرەوە لەكار بكەون و داڕوخان لە وێستگەكەدا روبدات.
زابۆرۆجیە بە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی لە ئەوروپا دادەنرێت و دەكەوێتە لای چەپی روباری "دنیبر" لە نزیك شاری "ئینیرهودار"ی ئۆكرانیا و لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوەوە كەوتووەتە دەست هێزە روسیەكان.

Paylas: