Cîhan
حەشدی شەعبی هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
ڕێکخراوی ئەسائێبی ئەهلی حەق کە خۆی لە بن سێبەری حەشدی شەعبی دا پەنا داوە ، بە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا دەیخاتە لیستی تیرۆرەوە ، هەلوێستی وەرگرت و هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات .
بە ڕابەرایەتی قەیس خەزعەلی گرووپی ئەسائێبی حەق ڕاگەیندراویکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند : واشینتۆن باوەڕی خۆی لە ناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە دەست داوە و لە بەدەلی ئەوەش دەبێ سیاسەتی خۆی بگۆڕێ .
لەم ڕاگەیندراوەدا داوا لە وەزارەتی کار و باری دەروەی عێراق دەکریت کە لە بەرامبەر بالیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕێوشوێنی پێویست بگیردرێتە بەر .
هەروەها ئاماژە بەوە دەکرێت کە ئەو بڕیارەی ئەمریکا دەست تێوەردانە لە کار و باری ناوخۆیی عێراق .هەروەها داوا لە حکومەتی ناوەندی عێراق دەکرێت لە بەرامبەر ئەم کارانە هەڵوێستی خۆی نیشان بدات .