TR KU SO
FB X
Cîhan

حەشدی شەعبی و ئەرتەشی عێراق بە هاوبەشی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە پارێزگای ئەنبار ئەنجام دەدەن

سارا
Yazar
📅 09 Nisan 2020 15:59

پەیامی کورد     ...    حەشدی شەعبی و ئەرتەشی عێراق بە هاوبەشی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە پارێزگای ئەنبار ئەنجام دەدەن .

هێزەکانی حەشدی شەعبی بە پشتیوانی هیزی ئاسمانی ئەرتەشی عێراق لە پارێزگای ئەنبار ، ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنی سەربازیی بەرفراوانی بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی سەحرای ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار دەست پێکرد .

بە پێی راپۆرتێک لە المعلومە ، قاسم مصلح فەرماندەی هیزیەکانی حەشدی شەعبی لە ڕێگای پارێزگای ئەنبار ، ڕۆژی پێجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ، هێزەکانی حەشدی شەعبی بە پشتیوانی ئاسمانی ئەەرتەشی عێراق ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی سەحرای ڕۆژئاوا لە پارێزگای ئەنبار دەستپێکرد .

مصلح جەختی کردەوە ، ئۆپراسیۆنەکە لە چوار ڕێگای سەرەکییەوە بە بەشداری ئەرتەش و هێزەکانی حەشدی شەعبی دەستی پێکردووە و ئەم هەوڵە ، نیشانگەری هەماهەنگی زۆرە لە نێوان هێزەکانی هەردوو لایەنە .

فەرماندەی حەشدی شەعبی لە ڕێگای پارێگای ئەنبار بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەم ئۆپراسیۆنە ناوچەگەلێک دەکاتە ئامانج کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بینەری جمووجووڵی دوژمن بووە ، ووتی : ئێمە بە پێی ڕاسپاردەکانی فەرماندەیی حەشدی شەعبی و بە هەماهەنگی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەش ، بە دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئەنبار بەردەوامی دەدەین .

Paylas: