Cîhan
حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی کۆبوونەوە
دوابەدوای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ لێدوانی سووریا، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی کۆبوونەوەیەکی نائاساییان پێکهێنا.
لەم کۆبوونەوە نا ئاساییەدا ،سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دۆخی ئەمنی عێراق وسووریا-یان، تاوتوێ کرد.
ڕۆژی ڕابردوو، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە موشەکی پێشکەوتوو و زیرەک بۆ هێرشەکردنە سەر سووریا بەکار دێنێ.
هەر لەم پەیوەندیەدا، موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر بەرامبەر بەم هەڕەشانەی ترامپ هەڵوێستی وەرگرتووە و دەڵێت، ئەم هەڕەشانەی سەرۆکی ئەمریکا ناوچەکە بەرەو دۆخی جەنگی دەبات.