TR KU SO
FB X
Cîhan

کرملین لەبارەی ناردنی ھێز بۆ ئۆکراین ھۆشداری دەداتە وڵاتانی رۆژئاوا

PeyamaKurd
Editor
📅 27 Şubat 2024 21:52
کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا کرملین ھۆشداری توند دەداتە وڵاتانی رۆژئاوا و دەڵێت، ناردنی ھێز بۆ ئۆکراین لە بەرژەوەندی ئەو وڵاتانە نابێت و ئەگەری روبەڕوبوونەوە زیاتر دەکات، ناتۆش دەڵێت ھیچ پلانێکیان نییە بۆ ناردنی ھێز بۆ ئەو وڵاتە.
 

دیمتری پیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاند، ناردنی ھێز بۆ ئۆکراین بەھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی وڵاتانی رۆژئاوادا نییە، بە باسکردنی ئەو پێشنیارەش ئەگەری روبەڕوبوونەوە زیاتر دەکات، چونکە ئەگەر ھێزەکانی ھاوپەیمانی باکوری

ئەتڵەسی "ناتۆ" لە ئۆکراین بوونیان ھەبێت، ئەوا روبەڕوبوونەوەی ناتۆ و روسیا لە ئەگەردا نامێنێت، بەڵکو دەبێتە راستی، بۆیە دەبێت خۆیان بیربکەنەوە کە ئایا ئەو ھەنگاوە لە بەرژەوەندییان دەبێت یاخود نا. 
ئەو لێدوانەی وتەبێژی کرملین لە وەڵامی لێدوانێکی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بوو کە وتبووی، ناردنی ھێز بۆ ئۆکراین دوور نییە و شکستی روسیا گرنگە.


لای خۆیەوە، بەرپرسێک لە ھاوپەیمانی ناتۆ رایگەیاند، ھیچ پلانێکیان نییە بۆ ناردنی ھێزی شەڕکەر بۆ ئۆکراین و ناتۆ تەنھا ھاوکاری پێشکەشی ئەو وڵاتە کردووە.


ھەروەھا ئۆلاف شۆڵتس راوێژکاری ئەڵمانیا جەختیکردەوە، ھیچ سەربازێک لە ئەوروپا و وڵاتانی ناتۆوە رەوانەی ئۆکراین ناکرێت. 

Paylas: