Cîhan
ئیسپانیا بە فەرمی فەڵەستینی وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ ناساند
ئیسپانیا بە فەرمی فەڵەستینی وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ ناساند و سەرۆکوەزیرانى ئەو وڵاتە دەڵێت: دانپێدانان بە دەوڵەتى فەڵەستین هەنگاوێکى مێژووییە.
پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانى ئیسپانیا رایگەیاند، دانپێدانان بە دەوڵەتى فەڵەستین کەوتەبوارى جێبەجێکردنەوە و تاکە رێچکەى ئاشتی چارەسەرى دوو دەوڵەتییە و دانپێدانان بە دەوڵەتى فەڵەستیندا ئاشتی بۆ فەڵەستینى و ئیسرائیلییەکان دەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەبێ رێککەوتنى ئیسرائیلیى و فەڵەستینییەکان دان بە گۆڕانکاریى سنوورى 1967دا نانێین و ناساندنى دەوڵەتى فەڵەستین دژایەتى ئیسرائیل نییە.