TR KU SO
FB X
Cîhan

دەنگی تەقینەوە لە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژژیا

سارا
Yazar
📅 12 Ağustos 2024 11:26
پەیامی کورد   ...   دەنگی تەقینەوە لە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژژیا

شارەزایانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕایانگەیاند : دەنگی تەقینەوە لە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا بیسترا.

دووکەڵی تاریک لە بەشی باکووری ئەم وێستگەی ئەتۆمییە بەدی کراوە.

هێرشەکانی سەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژێ، هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوو بۆ سەر سیستەمی ساردکەرەوەی دامەزراوەکانی وێستگەی ئەتۆمی.

وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا گەورەترین وێستگەی ئەتۆمییە لە ئەورووپا و یەکێکە لە 10 گەورەترین وێستگەی کارەبا لە جیهاندا.

ئەم وێستگەی کارەبایە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین ، نزیک شاری ئێنرۆدار، لە کەناری ڕووباری کاخۆڤکای ڕووباری دنیپەر.

Paylas: