Cîhan
کەناڵی جەزیرە بانگەشەی ئەوەی کرد کە محەمەد عەفیف لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت کراوەتە ئامانج
پەیامی کورد ... کەناڵی جەزیرە بانگەشەی ئەوەی کرد کە محەمەد عەفیف لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت کراوەتە ئامانج
ئاژانسی هەواڵی جەزیرە بانگەشەی کرد کە موحەمەد عەفیف لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت کراوەتە ئامانج.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، کەناڵی ئەلجەزیرە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئەمنی، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە محەمەد عەفیف، ئەفسەری ڕاگەیاندنی حیزبۆڵڵای لوبنان لە هێرشی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ڕاس ئەلنەبەی بەیرووت کراوەتە ئامانج.
"عەلی حیجازی"، سکرتێری حێزبی بەعس لە لوبنان، هەواڵی کوژرانی "محەمەد عەفیف"، ئەفسەری ڕاگەیاندنی حیزبۆڵڵای لوبنانی، دوای بۆردومانی نووسینگەی ئەم بزووتنەوەیە لە ناوچەی ڕاس ئەلنەبا پشتڕاست کردەوە لە بەیرووت.