ئەحمەدی نەژاد دواین دەرفەت دەداتە ڕژێمی کۆماری ئێران
لە نامیەکیدا کە بۆ عەلی خامنەیی نووسسیوە، جارێکی تر مەحمود ئەحمەدی نەژاد ڕەخنە لە ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، خامنەیی، دەگرێت و کۆمەڵێک پێشنیاری خستۆتەروو وەکۆ دواین دەرفەت لە بەردەم ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران، لە گفتوگۆ لە گەڵ بڵاوکراوەی "بهار جاودانە" جەخت دەکاتەوە، کە ڕابەری ئێران و بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامی، لەبارەی کاروکردەوەکانیان بۆ خەڵکی روونکردنەوە بدەن و بڕوا بە خەڵک بهێنن.
ئەحمەدی نژاد لەبارەی پێشنیارەکانی بۆ رابەری ئێران دەڵێت "هەموویان شتی کردارین و بۆ جێبەجێکردن دەبن و رێگایەکی دیکە لە بەردەم ئێوە نییە، ئەمانە دوایین دەرفەتەکانن".
سەرۆککۆماری پێشووی ئێران، نەیارانی کۆنەپارێزی خۆی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، دەیانهوێ رووی قسەکانی وا پیشان بدەن، کە عەلی خامنەیی ئامانجە و بەم شێوەیە دەیانهوێ سەرکوتی بکەن.
ئەحمەدی نژاد دەشڵێت "هۆشداری دەدەین لافاو بەڕێوەیە، نەیارەکانم دەڵێن، دەمت بگرە، لافاوێک لەئارادا نییە".