TR KU SO
FB X
Cîhan

HSD لە عەین عیسا هەوڵێکی ئەرتەشی تورکیا بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕێگای M4 تێکدەشکێنێت

سارا
Yazar
📅 05 Şubat 2021 20:42

پەیامی کورد    ...   HSD لە عەین عیسا هەوڵێکی ئەرتەشی تورکیا بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕێگای M4 تێکدەشکێنێت

ڕاگەێندرا کە شەوی ڕابردوو کۆمەڵەیەک لە چەکدارانی سەر بە تورکیا ، بۆ ئەوەی بتوانن ڕێگای نێودەولەتی M4 لە شارۆچکەی عەین عێسا کۆنترۆڵ بکەن ‌هێرشێکیان پێکهێناوە کە لە لایەن هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیک " HSD " ەوە تێکشکێندراوە .

بە گوێرەی زانیارییەکان لە کۆمەڵەی چەکدارانی سەر بە تورکیاوە ویستوویانە خۆیان بگەێننە ڕێگای نێودەوڵەتی M4 لە عەین عیسا ، بەڵام هێزیەکانی HSD توانیویانە ووڵامی ئەوان بدەنەوەو بنکەیەکی ئەرتەشی تورکیایان لە گوندی میلەک لە باکووری ڕۆژئاوای عەین عیسا کردووەتە ئامانج .

ئەرتەشی تورکیا بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵەی چەکدارانی سەر بە ووڵاتەکەی کە ماوەیەکی دوور و درێژە لە هەوڵی ئەوەدان کە عەین عیسا لە ژێر دەستی هێزەکانی " HSD " دەربێنن ، سێ بارەگای لەشکەری یان دامەزراوەندووە و بە پێی زانیارییەکان لە گوندەکانی سەیدا ، مەشریف و میلەک چەکی قورس یان جێگیر کردووە .

Paylas: