TR KU SO
FB X
Cîhan

هێزەکانی HSD ٢٨ سیخۆڕی سەر بە هەواڵگری میتی تورکیا لە عەین عیسا دەست بەسەر دەکات

سارا
Yazar
📅 30 Aralık 2020 17:00

پەیامی کورد     ...   هێزەکانی HSD ٢٨ سیخۆڕی سەر بە هەواڵگری میتی تورکیا لە عەین عیسا دەست بەسەر دەکات 

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک  HSD ٢٨ سیخۆڕی سەر بە هەواڵگری میتی تورکیا لە عەین عیسا دەست بەسەر دەکات کە بە پێی زانیارییەکان لە ناو ئەم گرووپەدا ژنێکیش بوونی هەیە .

گرووپەکە دانیان بەوەدا ناوە کە زانیاری تایبەت بە خاڵە سەربازییەکان، ناوەندەکانی ئیدارای خۆبەڕێوەبەری، فەرماندە سەربازییەکان و بەرپرسانی ئیدارییان کۆکردووەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی هاوار ئەو کەسانە دەیان چالاکی تەقینەوەیان بە هاوکاری میتی تورکیا ئەنجام داوە.

سەردەستەی گرووپەکە لە کەمپی بەکرێگیراوانی میت لە ناو تورکیا ڕاهێنانی پێکراوە.

Paylas: