خاوەنی فەیسبووک دەبێتە ئەندامی باشگای سەروو دەوڵەمەندەکانی جیهان
پەیامی کورد ... خاوەنی فەیسبووک دەبێتە ئەندامی باشگای سەروو دەوڵەمەندەکانی جیهان
مارک زاکێربێرگ دامەزرێنەر و بەڕێوبەری گشتی فەیسبووک بە سامانی ١٠٠ ملیارد دۆلارەوە چووە ڕیزی باشگای سوپێر دەوڵەمەندەکانی جیهان. ئەو سەرکەوتنە دوای زیادبوونی بەهای پشکەکانی فەیسبووک لە حەوتووی ڕابردوودا بەدەست هات.
زاکێبێرگی ٣٦ ساڵە دوای ئەوەی ڕایگەیاند نەرم ئەفزارێکی وەک تیک تۆکی بە ناوی " ریلز" بۆ ئەمریکا و ٥٠ ووڵاتی دیکەی جیهان لە ئێنستاگران درووست کردووە، بەهای پشکەکانی ٦ ٪ زیادی کردوو و توانی بچێتە باشگای ١٠٠ ملیاردیەکانی جیهان.
ئەو هەواڵە دوای ئەوە بڵاو بووە کە دۆنالد ترامپ هەڕەشەی قەدەغەکردنی چالاکی ئەپلکەیشنی تیک تۆکی کرد.
حەفتەیەک پێش بڵاوبوونەوەی هەواڵی درووستکردنی ئەپلیکێشینی ڕیلز، فەیسبووک ڕایگەیاندبوو کە ئاماری بەکارهێنەرەکانی لە واتساپ و ئێنستاگرام گەیشتووەتە ٣ ملیارد کەس.
دەووترێت هۆکاری لێدانی ئەو ڕێکۆردە دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری بڵاو بوونەوەی ڤیرووسی کۆڕۆنا و لەماڵێ مانەوەی خەڵک. پشکی فەیسبووک لەمساڵدا ٣٠ لەسەد زیادی کردووە و بەو پێیە سامانی زاکێربێرگ ٢٢ ملیارد دۆلار زیادی کردووە.