خۆپیشاندانەکانی ناسڕێیە زیاتر لە ١٣٤ کەس کوژراو برینداری لێکەوتەوە
پەیامی کورد ... له ڕووداوه‌كانى دوێنێ ١٠ی ١١ی ٢٠١٩ له‌شارى ناسڕییهى سه‌نته‌ری پارێزگاى زیقار ٤ كوژراو و ١٣٠ى بریندار له ریزه‌كانى خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كاندا تۆماركراوه.
بە پێی دواهەمین هەواڵ لە کۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوونیكردوه‌ته‌وه، له رێگه‌ى تیمه‌كانیانه‌وه له‌شارى ناسڕییه زانیاری‌یان ده‌ستكه‌وتوه، كه رۆژى یه‌كشه‌ممه رووداوى نه‌خوازراو و دڵته‌زێن له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان له‌نزیك به‌ڕێوبه‌رایه‌تى په‌روه‌رده و سه‌ندیكاى مامۆستایان له‌شارى ناسڕیه رویداوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه له‌و رووداوانه‌ی دوێنێدا ٤ كوژراو و ١٣٠ بریندار له‌ریزه‌كانى خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كاندا هه‌یه و برینى هه‌ندێك له برینداره‌كانیش سه‌خته.
هەروەها کۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق روونیشیكردوه‌ته‌وه، ٣٤ خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركراون و خۆپیشانده‌رانیش به‌ناو شاره‌كه‌دا بڵاوه‌یانكردوه و هه‌وڵى داخستنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه حكوومییه‌كان و هه‌ڵواسینى بڵاوكراوه ده‌ده‌ن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جنین بلاسخارت نێرده‌ى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عیراق سه‌ردانى عه‌لى سیستانى رێبه‌رى باڵاى ئایینى شیعه ده‌كات و بڕیاره بارودۆخى عیراق به‌تایبه‌تى خۆپیشاندانه‌كان تاووتوێ بكه‌ن.