TR KU SO
FB X
Cîhan

لە خۆپیشاندانەکانی کەربەلا زیاتر لە ١٠٠ کەس بریندار بوون

Navas Jan
Admin
📅 07 Ekim 2020 14:42

پەیامی کورد ... لە خۆپیشاندانەکانی کەربەلا زیاتر لە ١٠٠ کەس بریندار بوون

 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە عێراق ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، "ڕۆژی سێشەممە 6ی تشرینی یەكەم، ژمارەیەك خۆپیشاندەر لە پارێزگا جیاوازەكانەوە لە گۆڕەپانی "تەربیە" لە كەربەلا گردبوونەتەوە و دواتر هەوڵیانداوە بچنە شوێنە "پیرۆزەكان" بەبێ ڕەچاوكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان."

 

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەكە، "ئەو كەسانە هەوڵیانداوە لە ڕێگەیەكەوە بچنە ناو شوێنە ئایینییەكانەوە كە ڕێگەپێدراو نەبووە، دوای ئەوەی ئاگاداركراونەتەوە لە شوێن و شێوازی گونجاوی چوونەژوورەوە، هەندێكیان بە بەرد هێرشیانكردووەتە سەر كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان و ئەوانیش ڕێوشوێنیان گرتووەتەبەر و دۆخەكەیان كۆنترۆڵكردووە."

 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە "هێزەكانیان لە ماوەی چەند خولەكێكدا كۆتاییان بە "پشێوییەكان" هێناوە و بارودۆخەكە ئاسایی بووەتەوە."

 

پێشتر سەرچاوەكان باسیان لەوە دەكرد كە ئێوارەی سێشەممە ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكانی ناڕازی خۆپیشاندانێكیان لە كەربەلا ڕێكخستووە، سەرچاوەیەكی ئەمنییش بە ئاژانسی "شەفەق نیوز"ی ڕاگەیاندبوو، "زیاتر لە ١٠٠ خۆپیشاندەر بەهۆی لێدان و پاڵەپەستۆوە برینداربوون."

Paylas: