TR KU SO
FB X
Cîhan

لەعێراق ٨٧ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 20 Ağustos 2020 19:27


پەیامی کورد ... لەعێراق ٨٧ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٥١٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ٤٧٧ چاکبوونەوە و ٦٣ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی ئاب، "وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٥١٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش، ٨٣٦ حاڵەتیان لە بەغدایە."

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "دوو هەزار و ٤٧٧ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٦٥٤ حاڵەتیان لە بەغدایە."

هەروەها لەو ماوەیەدا ٨٧ تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق گیانیان لە دەست داوە.

Paylas: