TR KU SO
FB X
Cîhan

لە باشووری عێراق دوو کاروانی هاوپەیمانان کرایە ئامانج

Navas Jan
Admin
📅 12 Temmuz 2021 15:11

پەیامی کورد … لە باشووری عێراق دوو کاروانی هاوپەیمانان کرایە ئامانج

 

لە باشووری عێراق دوو کاروانی گواستنەوەی هاوکاری لۆجستی هاپەیمانان کرانە ئامانج و لە کەرکووکیش حەشارگەیەکی داعش دەستی بەسەرداگیرا.

 

پۆلیسی عێراقی بڵاویکردەوە، لە نزیك دەروازەی جەریشان و نزیک سنووری عێراق و کوەیت لە رێگەی بۆمی چێنراوه‌وه‌ کاروانێکی گواستنەوەی هاوکاری لۆجستی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کراوەتە ئامانج، بەڵام تەنیا زیانی مادی هەبووە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی هەبێت.

 

هەروەها کاروانی دوومی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەکانی گواستنەوەی هاوکاری لۆجستی هاوپەیمانان لە یەکێك لە رێگە خێراکانی سنووری پارێزگای بابل کراوەتە ئامانج، بە هەمانشێوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

 

لەلایەکی دیکەوە پۆلیسی فیدراڵی عێراق بڵاویکردەوە، کە حەشارگەیەکی چەکدارانی داعشیان لە ناوچەی "وادی ئەبو خەنازیر" لەناوبردووە، کە 27 گوللـە "ئار پی جی" و چەند پارچە چەکێکی تێدابووە.

Paylas: