Cîhan
لە دوورگەی ئیستەر پەیکەرێکی زەبەلاح دۆزرایەوە.
پەیامی کورد ... لە دوورگەی ئیستەر پەیکەرێکی زەبەلاح دۆزرایەوە.
کارێکی دیکەی کۆمەڵەی پەیکەرەکانی "مۆئای" لە دوورگەی "ئیستەر" و لە جێگەی دەریاچەیەکی ووشکدا دۆزرایەوە.
"دوورگەی ئیستەر" زیاتر لە سێ هەزار کیلۆمەتر لە کەنارئاوەکانی شیلی دوورە و بە زیاتر لە هەزار پەیکەری بەردین لە جیهاندا تۆمارکراوە.
بەرزترینی ئەم پەیکەرانە 10 مەتر دەبێت. تێکڕای کێشی ئەم پەیکەرانە لە نێوان سێ بۆ پێنج تەنە، کێشی قورسترینیان دەگاتە ٨٠ تەن.