TR KU SO
FB X
Cîhan

لە قەرەباغ تێکهەڵچوونەکان دەستی پێکردەوە

Navas Jan
Admin
📅 13 Aralık 2020 18:38

پەیامی کورد ... لە قەرەباغ تێکهەڵچوونەکان دەستی پێکردەوە

 

لە هەرێمی ناگۆڕنۆ قەرەباغ جارێكی دیكە شەڕ لەنێوان سوپای ئازەربایجان و ئەرمینیا دەستیپێكردەوە.

 

ئەرمینیا رایگەیاند ئازەربایجان رێككەوتنی ئاشتی پێشێلكردووە كە بەر لە شەش هەفتە كۆتایی بە شەڕ هێنا لە هەرێمەكە.

 

بەرپرسان لە هەرێم قەرەباغ وتیان، سوپای ئازەری رۆژی هەینی هێرشیكردووە و بەهۆیەوە ٣ سەربازی ئەرمەنی بریندار بوون.

 

لای خۆیەوە ئیلهان عالیف سەرۆكی ئازەربایجان لە كۆبونەوە لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریكی و فەرەنسی وتی: پێویستە ئەرمینیا زۆر وریابێت، پلان بۆ هیچ هەنگاوێكی سەربازی دانەنێت، ئەمە دەبێـتەهۆی وێرانبوونیان بە یەكجاری.

 

لە ماوەی ٤٤ رۆژی شەڕ لە كۆتایی ئەیلولی رابردوو ٥٦٠٠ كەس كوژران و سوپای ئازەری سەركەوتنی راگەیاند لە هەرێمەكە و ئەرمینیای ناچار بە رێككەوتنی كشانەوە كرد لە ناوچەكانی دیكەی هەرێمەكە.

 

Paylas: