لە خۆپیشاندانەکانى کازاخستاندا زیاتر لە هەزار کەس بونەتە قوربانى
پەیامی کورد … لە خۆپیشاندانەکانى کازاخستاندا زیاتر لە هەزار کەس بونەتە قوربانى
تادێت ژمارەى قوربانیان لە خۆپیشاندان و گرژییەکانى کازاخستان رولە زیادبون دەکات، تەندروستى ئەو وڵاتەش ئاشکرایدەکات کە زیاتر لە هەزار کەس بونەتە قوربانى.
لە رۆژى سێى کانونى دووەمەوە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى لە دژى گرانبونى نرخى سوتەمەنى چەند شارێکى کازاخستانى گرتوەتەوە، بەپێى دواین زانیارییەکانیش، ژمارەى قوربانییەکان بۆ زیاتر لە هەزار کەس بەرزبوەتەوە.
لە هەواڵێکدا ئاژانسی هەواڵی هەواڵی (ئیف پی) رایگەیاند: (12) ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و (353) ئەندامى دیکەش بریندار بوون.
هاوکات، لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستبەسەرداگرتنی باڵەخانەی کارگێڕیی، پایتەختی ئابووری کازاخستان دەیان خۆپیشاندەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بونەتە قوربانى.
وەزارەتی تەندروستی کازاخستانیش رۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: لە ئەنجامى ناڕەزایەتیەکانى ناوچە جیاجیاکانى کازاخستاندا زیاتر لە (1000) کەس برینداربون.
هەر بە هۆى ناڕەزایەتییەکانەوە، دوێنى ستافى حکومەتى کازاخستان دەستلەکارکێشانەوەیان لە پۆستەکانیان راگەیاند.
هاوکات ڕۆژی پێنجشەممە ڕوسیا و هاوپەیمانەکانی ناردنی یەکەم بەتالیۆنی هێزی ئاشتی پارێز بۆ کازاخستانیان ڕاگەیاند کە ئەو وڵاتە روبوروى ناڕەزایەتى بوەتەوە.
لە لایەکى دیکەوە وتەبێژی دبلۆماسی ڕووسی بە میدیاکانى وڵاتەکەى راگەیاندوە : هێزێکی ئاشتی پارێزی کۆمەڵ لە ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی کۆمەڵەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ڕەوانەی کازاخستان کراوە بۆ ئەوەی سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی دۆخەکە.