Cîhan
لە ناسریە هێزێکی هاوپەیمانان کرایە ئامانج
پەیامی کورد … لە ناسریە هێزێکی هاوپەیمانان کرایە ئامانج
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا ئاشكرایكرد، بۆمبێكی چێنراو كاروانێكی هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق كرده ئامانج.
ئه‌و سه‌رچاوه راشیگه‌یاند، بۆمبێكی چێنراو به كاروانێكی سوپای هاوپه‌یمانی دژ به داعش له عێراقدا ته‌قیووه‌ته‌وه، هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
روونیكرده‌وه، بۆمبه چێنراوه‌كه له سنووری پارێزگای ناسرییه له باشووری عێراق به كاروانێكی سوپای هاوپه‌یماناندا ته‌قییه‌وه، هیچ زیانێكی ماددی و سه‌ربازی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه تا ئێستا رانه‌گه‌ینراوه.