TR KU SO
FB X
Cîhan

لەپاریس هێرش کرایە سەر وێستگەی شەمەندەفەرێک

Navas Jan
Admin
📅 11 Ocak 2023 19:23

پەیامی کورد... لەپاریس هێرش کرایە سەر وێستگەی شەمەندەفەرێک

بەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە وێستگەکانی شەمەندەفەر لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر چەند کەسێک و برینداری کردن.

پۆلیسی فەرەنسا بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشبەرێک بە چەقۆ هێرشیکردۆتە سەر چەند هاوڵاتییەک کە لە وێستگەی شەمەندەفەری گار دی نووردی پاریسی پایتەخت بوون و لە ئەنجامدا چەند کەسێکی بریندارکرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هێرشبەرەکە هەوڵیداوە هەڵبێت، بەڵام دوای برینداربوونی توانراوە دەستگیربکرێت و دۆخەکە کۆنتڕۆڵبکرێت”.

وێستگەی شەمەندەفەری گار دی نوورد، یەکێکە لە شوێنە قەرەباڵغەکانی پاریسی پایتەخت، کە لەندەن و باکووری ئەوروپا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لەدوای هێرشەکە بۆ ماوەیەک بە داخراویی هێڵرایەوە و دوای ئاساییبوونەوەی دۆخەکە بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە.

Paylas: